Скачать презентацию
Идет загрузка презентации. Пожалуйста, подождите
Презентация была опубликована 9 лет назад пользователемДмитрий Щербачёв
1 بڕگه كانی بابه ت : 1- پۆلێنه بنچینه ییه كان ( الاصولیة ) 2- پۆلێنه مرۆییه كان 3- پۆلێنه ئه زموونیه كان بابه تی سێیه م پۆلێنه كانی ئاووهه وا
2 3- پۆلێنه ئه زمونیه كان Empirical classification ئه م پۆلێنانه له سه ر بنه مای جێبه جێكاری ده وه ستن وه ك پێكهاته كانی سیسته می ژینگه یی له شێوه ی رووه كی سروشتی و خاك، زۆر جار له سه ر ناوه ندی مانگانه و ساڵانه ی دوو ره گه ز یان سێ ره گه زی ئاووهه وایی ده وه ستێت. گرنگترینیشیان پله ی گه رمی و شێی خاك و به هه ڵم بوون / ئاره قه كردنه. هه رێمه كانیشی تا راده یه كی زۆر روونن، نموونه شیان بریتییه له پۆلێنی كۆپن (Koppen) و ثۆرن ثوایت (Thornthwaite) و پۆلێنی ئیڤانۆف (Evanofe).
3 پۆلێنی كۆپن Koppen classification پۆلێنی كۆپن (1918) له به ناوبانگترین سیسته مه كانی دابه شكردنی ئاووهه وایه و زۆریش به كار دێت. ئه م پۆلێنه چاكسازی زۆری تیدا كراوه تا وای لێهاتووه به شێوه یه كی فراوان له لای جوگرافیناسه كان په سند بێت. وه به ساكاری و ووردی و بابه تیانه ناسراوه. كۆپن خۆی پسپۆری زانستی ئاووهه وا و رووه ك بووه ، ئامانجیشی دۆزینه وه ی سنورێكی ئاووهه وایی بووه كه بگونجێ له گه ڵ سنووری جۆره سه ره كیه كانی رووه ك. كۆپن له پۆلێنه كه یدا ناوه نده كانی مانگانه و ساڵانه ی پله ی گه رما و بارانی به كار هێنا. له پۆلێنه كه یدا هه موو ناوچه كان به رێگه یه كی هێمایی دیاری ده كرێت كه له دوو یان سێ پیت پێكدێت.
4 پیتی یه كه م پیتی یه كه م له سه ره تاوه یه و به كه پیته ڵ ده نوسرێ بۆ جیاكردنه وه ی ناوچه ی ئاووهه وای وشك و شێدار له یه كتری. پاشان له سه ر بنه مای پله ی گه رمی ئاووهه وا شێداره كانی دابه ش كردووه : (A) ئاووهه وای ناوچه خولگه ییه كان كه پله ی گه رمی تیایاندا له 18 ° س زیاتره. (C) ئاووهه وای ناوچه مامناوه نده كان كه تێكڕای پله ی گه رمی ساردترین مانگ له 18 ° س كه متره و له -3 ° س زیاتره. (D) ئاووهه وای ناوچه سارده كان كه تێكڕای پله ی گه رمی ساردترین مانگ له -3 ° س كه متره و گه رمترین مانگ له 10 ° س زیاتره. (E) هه رێمی به سته ڵه ك : پله ی گه رمی گه رمترین مانگی له 10 ° س كه متره. ئه م هه رێمه ده بێته دوو به شه وه : (ET) ئه گه ر گه رمترین مانگی له 10 ° س نزمتر بێت و له 0 ° س به رزتر بێت. (EF) ئه گه ر هه موو مانگه كانی له 0 ° س كه متر بێ. (B) ئاووهه وای ناوچه ووشكه كان له و ناوچانه ی كه به هه ڵم بوون تیایاندا زیاتره له دابارین. ده بێته دوو جۆر : (BS) ناوچه ی ئه ستێپش یان ناوچه نیمچه ووشكه كانه. (BW) ناوچه بیابانیه كانه.
5 پیتی دووه م پیتی دووه م بۆ دابه شكردنی وه رزی بارانی ناوچه شێداره كانه : (f) بارانه كه ی به درێژایی ساڵه. (w) وه رزی زستانی ووشكه. (s) وه رزی هاوینی ووشكه. (m) بارانی وه رزییه.
6 پیتی سێیه م پیتی سێیه م بۆ دیاریكردنی تایبه تمه ندی جیاوازی وه رزیی ئاووهه وای پشتێنه ی ناوه ند و ژووروه : (a) هاوینی گه رمه ، تێكڕای پله ی گه رمی گه رمترین مانگ له 22 ° س زیاتره. (b) هاوینی فێنك ( دافیء ) ، تێكڕای پله ی گه رمی گه رمترین مانگی له 22 ° س كه متره. (c) هاوینی مامناوه ندی، تێكڕای پله ی گه رمی كه متر له 4 مانگی له 10 ° س زیاتره. (d) زستانی زۆر سارد، تێكڕای پله ی گه رمی ساردترین مانگ له - 38 ° س كه متره. (h) گه رم – وشك : تێكڕای پله ی گه رمی ساڵانه له 18 ° س زیاتره. (k) سارد – وشك : تێكڕای پله ی گه رمی ساڵانه له 18 ° س كه متره.
Еще похожие презентации в нашем архиве:
© 2024 MyShared Inc.
All rights reserved.