ئاووهه وا و ته ندروستی مرۆڤ
ئاووهه وا كاریگه ری زۆری هه یه له سه ر بڵاوبوونه وه ی هه ندێ نه حۆشی و په تا، هه ندێ نه خۆشی به هۆی گۆڕانی ره گه زه كانی ئاووهه وا بڵاوده بنه وه ، وه كو گۆڕان له پله ی گه رمی و شێی هه وا و با. ساڵانه ژماره یه كی زۆری مرۆڤ به هۆی شه پۆڵی گه رمی و شه پۆڵی ساردی و لافاو و تۆفان ده مرن.
ره گه زه كانی ئاووهه وا و ته ندروستی مرۆڤ تیشكی خۆر Radiation تیشكی خۆر به شێوه یه كی راسته وخۆ كارده كاته سه ر پێستی مرۆڤ. سه باره ت به مرۆڤ تیشكی سه روو وه نه وشه یی له هه موو جۆره كانی تری تیشك مه ترسیدارتره. خۆدانه به ر تیشكی خۆر بۆ ماوه یه كی كه م و له كاتی به یانیان و ئێواران كاتێك تیشكی خۆر لاره ، سوودی بۆ مرۆڤ هه یه و یاریده ره بۆ دروست بوونی ڤیتامین دی له جه سته ی مرۆڤ. زیانه كانی تیشكی سه روو وه نه وشه یی : 1. سووربوونه وه ی پێست. 2. چرچ بوونی پێست. 3. لاوازبوونی به رگری جه سته ی مرۆڤ. 4. زیان ده گه یه نێ به رووه ك و گیانداران.
كاریگه ری تیشكی سه روو وه نه وشه یی به پێی ره نگی پێست ده گۆڕێت، تێبینی كراوه كه پێستی سپی زیاتر له پێستی ئه سمه ر و ره ش كاریگه ره. پێستی ئه سمه ر و ره ش ماده ی میلاینی زیاتره ، ئه و ماده یه ره نگی پێست تاریك ده كات و چینی خواره وه ی پێست له سووتان ده پارێزێ. له به ر ئه و هۆیه تێبینی كراوه رێژه ی نه خۆشی شێرپه نجه ی پێست لای سپی پێسته كان زیاتره ، به تایبه ت له ناوچه ی بازنه كانی سه روو وه كو ئوسترالیا و كه نه دا، كه له وێدا زیاتر چینی ئۆزۆن كون بووه.
پله ی گه رمی Temperature به پێی جیاوازی وه رز و جیاوازی پله ی گه رمی نه خۆشیه كان جیان. له زستانان ئه نفلۆنزا و گه روه خڕه باوه ، له هاوینیشا نه خۆشیه كانی وه ك كولێرا و تیفۆ بڵاو ده بێته وه ، به ڵام له به هاران نه خۆشیه كانی وه ك سورێژه و حه ساسیه بڵاون. شه پۆڵی گه رمی Heat Waves: شه پۆڵی گه رمی كاتێ روو ده دات كه پله ی گه رمی هه ره به رز 4 پله ی سه دی له تێكڕایی خۆی به رزتر ده بێته وه و بۆ ماوه ی سێ رۆژ به رده وام ده بێت. به م هۆیه وه جه سته ی مرۆڤ له رێی ئاره قه كردنه وه بڕێكی زۆری شله له ده ست ده دات. كاریگه ری شه پۆڵی گه رما له ناوچه فێنكه كان زیاتره ، چونكه ئه و ناوچانه به ده گمه ن پله ی گه رمای تێدا به رز ده بێته وه. زیاتریش شه پۆڵی گه رمی كارده كاته سه ر پیر و منداڵ و نه خۆشان. به هۆی به ركه وتنی تیشكی خۆری به تین و به شێوه ی راسته وخۆ، مرۆڤ دووچاری خۆربردن Sun Stroke ده بێت. له كاتی پله ی گه رمی زۆر و شێی به رزیش پله ی گه رمیی جه سته ی مرۆڤ به رز ده بێته وه ، چونكه توانای ئاره قه كردنی كزه.
شه پۆڵی ساردی Cold Wave: بریتییه له و حاڵتانه ی كه وا پله ی گه رمی تیایدا داده به زێ و مه ترسی بۆسه ر مرۆڤ دروست ده كات. ته وژمی ساردی ده بێته مایه ی دابه زاندنی پله ی گه رمیی جه سته یان به ستانی ده ست و پێ. ته وژمی سارد به زۆری له وه رزی زستان دا له ناوچه كانی بازنه ی ناوه ند و سه روو و شاخه به رزه كان روو ده دات، وه ده بێته مایه ی زیانی مادی و مرۆیی زۆر. به هۆیه وه مرۆڤ دووچاری سوتاندنی سه رما Frostbite) ) ده بێت یان ئه ندامه و اڵاكانی ده یبه ستێ، به تایبه ت كاتێ پله ی گه رمی بۆ -20 پله ی سه دی و كه متر داده به زێ. شه پۆڵی ساردی ده بێته مایه ی بڵاوبوونه وه ی نه خۆشیه كانی زستانه ی وه ك هه ڵامه ت و كۆخه و ئه نفلۆنزا، ئێشی جومگه كان و نه خۆشی دڵیش زیاد ده بێت.
شێ Humidity به رزی پله ی گه رمی له گه ڵ شێی زۆر ژینگه یه كی ناته ندروست بۆ مرۆڤ پێكده هێنێ، بۆیه واباشه مرۆڤ له و ناوچانه دوور كه وێته وه. ناوچه ی زه لكاوه كان و ئه و ناوچانه ی بڕی بارانی له 1000 ملم زیاتره و پله ی گه رمیه كه ی له 25 پله ی سه دی به رزتره ، ژینگه یه كی له بارن بۆ بڵاوبوونه وه ی نه خۆشیه كانی وه كو مه لاریا و نه خۆشی خه و و زه رتك. په ستانی هه وا Atmospheric Pressure : له ناوچه شاخاویه كان په ستانی هه وا كه م ده بێت. یه كێك له و گازانه ش كه وا له هه وادا هه یه و پێویسته بۆ ژیانی مرۆڤ ئۆكسجینه. له به رزی 2500 – 3000 م دا رێژه ی ئۆكسجین بۆ 40%-50% داده به زێ، به به راورد له گه ڵ ئاستی رووی ده ریا. به به رزبوونه وه له 2500 م زیاتر مرۆڤ ده ستده كات به سه رێشه و ته نگه نه فه سی و شه كه تی و سه رسوڕان.
با The Winds با كاریگه ری راسته وخۆ و نا راسته وخۆی هه یه له سه ر ته ندروستی مرۆڤ و ره فتاره كانی، با كارده كاته سه ر پله ی گه رمی. بای سارد پله ی گه رمی داده به زێنێ و بای گه رم پله ی گه رمی زیاد ده كات. با به هۆكارێكی گرینگ داده ندرێت بۆ بڵاوبوونه وه و گواستنه وه ی نه خۆشی له شوێنێك بۆ شوێنێكی تر. بڵاوبوونه وه ی خۆڵ و تۆوی رووه ك و ماده كانی تری ناو تۆز و با به رپرسن له بڵاوبوونه وه ی نه خۆشی حه ساسیه و ته نگه نه فه سی و نه خۆشی چاو. بای گه رم وه كو بای فۆهن له ئه وروپا و بای شنۆك له ئه مه ریكای باكوور، گۆڕانكاری گرینگ له ته ندروستی مرۆڤ و ره فتاریان دروست ده كه ن. تێبینی كراوه كه ده بێته مایه ی هه ستكردنی هه ندێك خه ڵك به دوو دڵی و خه مباری و شه كه تی، هه روه ها تێبینی كراوه ئاستی قوتابیانیش له گه ڵ هه ڵكردنی ئه و با گه رمانه داده به زێ و نمره ی كه متر به ده ست ده هێنن. ئه مه ش ده گه ڕێته وه بۆ بایه خنه دان به خوێندن له كاتی ئه و با گه رمانه به هۆی دوودڵی. جاری واش هه یه ده بێته مایه ی خۆكوشتن و تاوانكاری.
به ڵام بای ساردی وه كو مستڕال و بۆڕا له ئه وروپا به شدارن له زیاد بوونی حاڵه ته كانی سه ریه شه و شه كه تی و زیاد بوونی ئازاری ده مار و جومگه كان.